Hemtjänst på kurdiska - sorani

Hemtjänst på kurdiska -sorani


ئێڤێئوو (Eveo) هەڵبژێرە. خزمەتی بەساڵاچووان بە پێی مەرجەکانی ئێوە
ئێڤێئوو (Eveo) هەڵبژێرە
ئێڤێئوو کۆمپانییایەکی خزمەتگوزاری و پەرستاریکردنە کە خزمەتی بەساڵاچووان، رێنمایی، خزمەتگوزاری کاروباری ناوماڵ و جێگرتنەوە بە چلۆنایەتی زۆر چاکتان پێشکەش دەکات. کارمەندانی بەدەربەست، لێهاتوو و خەمخۆر بناغەی چلۆنایەتی باشی کاری پەرستاریکردنی ئێمەن.
بژارەی مشتەری لە ناو کاری پەرستاریکردنی بەساڵاچواندا بریتییە لەوەی کە ئێوە خۆتان بڕیار ئەدەن کێ بێتە ماڵی ئێوە و کاری پەرستاری کردنەکە بەڕێوەببات.


بەپێی مەرجەکانی ئێوە
پەرستاریکردن پێویستە بەپێی مەرجەکانی ئێوە بێت. هەربۆیە ئێمە قورساییەکی زۆر دەخەینە سەر ئەوەی کە خواست و پێداویستییەکانی ئێوە جێبەجێ بکەین. ئایا ئەتۆ داواکاری تایبەتیت هەیە لەسەر ئەو کەسانەی کە دەبێت پەرستاریکردنەکە ئەنجام بدەن؟ ئایا دەتهەوێت کەسێکی نزیک یارمەتیت بدات؟ ئێمە گوێتان لێدەگرین و پەرستاریکردنەکە بەپێی ئەو داخوازییە تایبەتییانە ڕێکدەخەین کە لە دیداری نێوان ئێمە و ئێوەدا پەیدا دەبن.


کاریگەری لەسەر خزمەتگوزارییەکان

چاودێریکاری نەخۆش و پەرستارەکانمان بەهەستن و چەندین ساڵ ئەزموونی کاری پەرستاریکردنیان هەیە. ئەمە بەردی بناغەی ئەرکی پەرستاریکردنی ئێمەیە کە بە باشی گەڵاڵەکراوە و چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئێمە گەرەنتی ئەدەین کە ئێوە و خزمەکانتان کاتێک هاوکاری ئێمە دەکەن لە ئێڤێئوو هەست بە ئاسوودەیی و پاڵپشتی بکەن.
ئەوە گرینگە کە ئێوە هەتا ئەو جێگایەی دەگونجێت لە کاری پەرستاریکردندا بەرەوڕووی هەمان چاودێریکاری نەخۆش ببنەوە. ئاشکرایە کە ئێمە رێزمان هەیە بۆ داخوازییە کولتووری و ئایینییەکانی ئێوە. ڕێک هەر لەبەر ئەوەشە ئێوە لەلای ئێمە دەرفەتی ئەوەتان هەیە خۆتان هەڵیبژێرن کامە لە ئێمە ئەبێت لە ماڵی ئێوە خزمەتگوزارییەکە جێبەجێ بکات. ئەگەر پێویستیتان بە خزمەتگوزاری دیکە هەبێت بۆ نموونە تیمارکردنی پێ، یان قژ بڕین وادەکەین کە ئەمانەتان بۆ فەراهەم بکرێت و هەر لەماڵی خۆتان ئەنجام بدرێت.


یەکەمین دیدار

ئێمە بە سەردانێک بۆ ماڵی ئێوە دەست پێدەکەین کە لەوێ خۆت و کەسی پەیوەندیدار پێداچوونەوەی حاڵەتەکەی ئێوە دەکەن. ئێمە گوێتان بۆ دەگرین بزانین چۆنتان پێخۆشە ئەرکی پەرستاریکردنەکە و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ ئێمە لە ئێڤێئوو بەڕێوە بچێت. لە دیدارەکەماندا ئێمە هەروەها پاڵێوراوێکتان پێدەناسێنین کە چاودێریکاری نەخۆش ئەبێت لای ئێوە. ئەگەر دەرکەوێت کە ئێوە پێداویستیتان بە پەرستاریکردنی دیکە هەیە، وەکوو هێز وەبەرهێنانەوە، ئەتوانن چاوتان بە فیزیۆتراپ‌ (پەرستاری وەرزش پێکردن)یش بکەوێت.


بڕیاری دەزگیرۆیی کردن

ئێمە بە پێی بڕیاری دەزگیرۆیی کردنی شارەوانی کار دەکەین. بەدوای ئەوەدا ئێمە بەکردەوە خزمەتگوزاری و ئەرکی چاودێریکردن دەخەینەگەڕ و لەگەڵ ئێوە و کەسانی نزیکتان پێکەوە پەرستاریکردنەکە گەڵاڵە دەکەین. ئێوە لەلای ئێمە کاریگەریتان دەبێت لەسەر گەڵاڵەکردن و کاتی ئەرکەکانی خزمەتگوزاریکردن بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بڕیاری دەزگیرۆیی کردنی شارەوانی. تەنانەت گفتوگۆ لەگەڵ دەرمانکاریی سەرەتایییش زۆر گرینگە بۆ ئەوەی ئێوە و کەسانی نزیکتان هەست بە ئاسوودەیی بکەن.


دیاریکردنی کات

ئەگەر پێویستتان بە خزمەتکردنی بەساڵاچووان هەیە بە چلۆنایەتی نایابەوە بەچەشنێک کە وەڵامدەرەوەی داخوازەکانی ئێوەبێت، پەیوەندیمان لەگەڵ بگرن. ئێمە بە خۆشییەوە سەبارەت بە خۆمان، کارمەندەکانمان و خزمەتگوزارییەکانمان شتی زیاترتان بۆ دەگێڕینەوە. ئەگەر پێویستتان بە خزمەتکردنی بەساڵاچووان هەیە بەڵام پێشتر نەتان بووە، ئێمە بۆتان باس دەکەین کە چۆناوچۆن لەو کارەدا بچنەپێش.


شوێنی ئێمە لە کوێیە؟

ئێمە لە ستۆکهۆلم، هانینگە، سۆللـەنتوونا و یەرفێللا، جێبەجێکارێکی پەسەندکراو قابیلی هەڵبژاردنین. بۆ ئەوەی بزانن لە شارەوانی دیکەیش ئێڤێئوو جێبەجێکارێکی قابیلی هەڵبژاردنە، سەردانی ماڵپەڕی www.eveo.se/nyheter بکەن

پەیوەندی لەگەڵ ئێمە

Eveo AB, Box 3127, 103 62 Stockholm
شوێنی سەردان لە ئێمە: Kungsgatan 36, Stockholm
تەلەفون: 08 – 559 25 003
فاکس: 08 – 24 36 04
info@eveo.se , www.eveo.se

Nyheter

Img 0924

Senioryoga firar 2 år på Kupan
Vår Senioryoga firar 2 år på Kupan! Stort tack till yogaledare Kicki Åhs som ...

Img 6198

Eveos hemtjänst på lokal- tv i Södertälje
Var sjätte utlovade timme inom hemtjänsten i Södertälje kommun utfördes aldri...

Img 0958

Yogaresa till Tynningö med Eveo
Premiär! Första yogaresan med Eveo Seniorcentrum